Loading advertisement...
کوردستان

چوارقوڕنە بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی

ئەمڕۆ دووشەممە 19/12/2022 گەڕی دوازدەمی خولی نایابی کوردستان دەستیپێکرد و دێڕبی پیرمام لە دواساتەکانیدا لە بەرژەوەندی یانەی پێشمەرگەی هەولێر کۆتایی هات.

لە کەلار و تایبەت لە یاریگای شێروانەدا، لە یاریەکی پڕ گۆڵدا یانەی شێروانە بە ئەنجامی 3 _ 2 لە یانەی برایەتی بردەوە، یانەی چوارقوڕنە بەردەوامە لە سەر ئەنجامە باشەکانی و ئەم هەفتەیەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی هەندرێنی بردەوە بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ.

لە پیرمام و لە یاری دێڕبی نێوان هەر دوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یانەی ئارارات، پێشمەرگەی هەولێر له نێو یاریگای خۆی توانی بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ یاریەکە بباتەوە و کۆی خاڵەکانی هەر دوو لە ڕیزبەندی یەکەم و دووەم گەیشتە 20 خاڵ، یانەی دەربەندیخان لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر بوو لەگەڵ یانەی شەقڵاوە بە ئەنجامی 0 _ 0 جارێکی تر دەربەند لە یاریگای خۆی سەرکەوتنی بە دەست نەهێنا.

 

Back to top button