Loading advertisement...
کوردستان

وادەی بەڕێوەچوونی جامی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لەم کۆبوونەوەیەدا کاتی بەڕێوەچوونی جامی هەرێمی کوردستان و خولی لاوانی یانەکانی کوردستان دیاریکرا.

هەر لە کۆبوونەوە کەدا بریار لە سەر سەرپێچیکارانی گەڕی ڕابردووی خولی یانە پلە نایابەکان و خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان درا، گرنگترین بڕیارەکانی یەکێتیەکە ئەمانە بوون:

1-دەسپێکردنی جامی کوردستان لە بەرواری 1-2-2023 .
2- دەسپێکردنی خولی فوتساڵی کچان لە بەرواری 10-2-2023 .
3- دەستپێکردنی خولی لاوانی کوردستان لە بەرواری 15-3-2023 .
4- سوپاس و پێزانین بۆ وەرزشوانی دێرینی شاری رانیە (عبداللە عمر ) بۆ رۆڵی جوانی وەرزشانە لەخولەکانی کوردستان .
5- دوا ئاگاداری بۆ یانەی قەڵادزێ بەکۆنتڕۆڵکردنی جاماوەرەکەی بەپێچەوانەوە سزای تووند دەدرێن .
6- سەبارەت بەیاری یانەی سێمێل و یانەی خانەقین :
دوا ئاگاداری بۆ یانەی سێمێل بەکۆنتڕۆڵکردنی جەماوەرەکەی بەپێچەوانەوە سزای تووند دەدرێن .
پێبژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بەهۆی هەڵسووکەوتی جەماوەرەکەی .
راگرتنی راهێنەری یانەی خانەقین (سەردار محمد) بۆ 3 یاری وە پێبژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار .
راگرتنی یاریزانی یانەی خانەقین ژمارە 10 (عەلی عەدنان ) بۆ 2 یاری وە پێبژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار .
راگرتنی سەرپەرشتیاری یانەی خانەقین ( رائد مەجید) بۆ یەک یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی وە پێبژاردن بە بڕی 500 هەزار دینار .
7- سەبارەت بەیاری یانەی هەولێر و یانەی بازیان :
دوا ئاگاداری بۆ سەرپەرشتیاری یانەی هەولێر (دیدارحامد) بەپێچەوانەوە سزای تووند دەدرێت .
راگرتنی راهێنەری یانەی بازیان ( دارا محمد ) بۆ 3 یاری بەهۆی لێدوانی نادورست بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار وە بانگهێشتکردنی بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
8- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناوبژیوانانی فوتساڵ لە بەرواری 2-2-2023 .
9- راگرتنی راهێنەری یانەی زاخۆ (حسین عبدالله) بۆ یەک یاری وەپێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .
10- دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی 12ی خولی نایابی کوردستان و گەڕی 7ی خولی پلە یەکی کوردستان .

 

Back to top button