Loading advertisement...
عێراقکوردستان

کاتی یاری هەولێر و تەڵەبە گۆڕا

لە یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق و تایبەت لەگەڕی یازدەمی خولەکەدا، بڕیارە یانەی هەولێر لە نێو یاریگا و لە بەردەم هاندەرانیدا میوانداری یانەی تەڵەبە بکات.

بڕیار بوو یاریەکە کاتژمێر 8ـی شەو ئەنجامبدرێت، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بەهۆی گواستنەوە و پەخشی ڕاستەوخۆی بەشێک لە یارییەکان بڕیاردا یاریەکە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە بەڕێوەبچێت، یانەی تەڵەبە لە ڕیزبەندی حەفتەمە بە 18 خاڵ و هەولێریش بە 12 خاڵ لە پلەی دوانزەم دێت.

 

Back to top button