Article
مۆندیال

مەغریب سێیەم هەڵبژاردەی ئەفریقیە لە ڕووی گۆڵ تۆمار كردنەوە لە جامی جیهانی

test

یاریگا-

هەڵبژاردەی مەغریب سێیەم هەڵبژاردەی كیشوەری ئەفریقایە كە یاریزانەكانی زۆرترین گۆڵیان تۆمار كردبێت لە یاریەكانی جامی جیهانی.

هەڵبژاردەی مەغریب ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی كرواتیا بوویەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی كرواتیەكان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

بەو بردنەوەیەش هەڵبژاردەی كرواتیا توانی پلەی سێیەمی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بگرێت.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە هەڵبژاردەی مەغریب كۆی گۆڵەكانی لە مێژووی جامی جیهانی بۆ 20 گۆڵ بەرزكردەوە و سێیەم هەڵبژاردەی ئەفریقین لە ڕووی گۆڵ تۆمار كردنەوە لە پاڵەوانیەتیەكەدا.

لە پلەی یەكەم هەڵبژاردەی نەیجیریا دێت بە تۆماركردنی 23 گۆڵ و لە ڕیزبەندی دووەمیش كامیرۆن دێت بە 22 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button