Loading advertisement...
کوردستان

یانەی ڕانیە سەرکەوت و قەڵادزێش کەوتە داوی یەکسان بوونەوە

لە بەردەوامی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و تایبەت لە گەڕی شەشەمدا، یانەی هەولێر سەرکەوتنێکی تری تۆمار کرد و بردۆستیش بۆ شەشەم یاری سەرکەوتوو نەبوو.

 

لە شاری دهۆک هەر دوو یانەی سێمێل و خانەقین ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، سێمێل یاریەکەی بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ بردەوە، سێمێل لە پلەی حەفتەمە بە 10 خاڵ و خانەقین لە پلەی هەشتەمە بە 8 خاڵ.

یانەی بابان میوانداری یانەی کۆیەی کرد و بابان بە ئەنجامی 4 _ 2 سەرکەوتنی بە دەستهێنا، بابان لە پلەی نۆیەمە بە 8 خاڵ و کۆیە لە پلەی پازدەمە بە 6 خاڵ.

برادۆست بەردەوامە لە سەر ئەنجامە خراپەکانی و ئەمجارە بە ئەنجامی 3 _ 0 بە یانەی ڕانیە دۆڕا لە دەرەوەی یاریگای خۆی، ڕانیە بە 10 خاڵ لە پلەی شەشەمە و برادۆستیش بە3 خاڵ لە پلەی هەژدەمی ڕیزبەندیە.

لە یاریەکی پڕگۆڵ دا یانەی زانکۆی جیهان لە شاری هەولێر میوانداری یانەی گاڕەی کرد، زانکۆی جیهان بە ئە نجامی 3 _ 2 گۆڵ سەرکەوتنی بە دەستهێنا، زانکۆی جیهان بە 6 خاڵ لە پلەی دوازدەمە و گاڕەش بە 2 خاڵ لە پلەی نۆزدەم و کۆتایی دێت.

لە نێو یاریگای فرانسۆهەریری دووەم هەر دوو یانەی هەولێر و بازیان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، هەولێر بەردەوامە لە سەر ئەنجامە باشەکانی و لە دواخولەک گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامی 1 _ 0 لە بازیان بردەوە، هەولێر لە پلەی دووەمە بە 13 خاڵ و بازیانیش لە پلەی دەیەمە بە 8 خاڵ.

لە دەڤەری بارزان تایبەت لە یاریگای بلێ، یانەی هەڵۆ میوانداری یانەی پیشەسازی کرد، هەڵۆ توانی یاریەکە له بەرژەوەندی خۆی تەواو بکات و بە ئەنجامی 2 _ 0 یاریەکە بباتەوە، تا ئێستا پیشەسازی لەم وەرزەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە، هەڵۆ بە 11 خاڵ لە پلەی پێنجەمە و پیشەسازیش بە 3 خال لە پلەی حەڤدەمە.

یانەی خاکی شاری کەرکوک جێگای خۆی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیەکە جێگیر تر کرد دوای سەرکەوتنی بە سەر یانەی بروسک بە ئەنجامی 3 _ 2 گۆڵ. خاک لە پلەی یەکەمە بە 13 خاڵ و بروسکیش لە پلەی چاردەمە بە 6 خاڵ.

یانەی قەڵادزێ بۆ دووەم یاری لە سەر یەک نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات و لە نێو یاریگای خۆی بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی ڕزگاری یەکسان بوو، قەڵادزێ ڕیزبەندی دووەمی گرتووە بە 12 خاڵ و ڕزگاریش لە پلەی شازدەم دێت بە 5 خاڵ.

ڕواندز لەبەردەم هاندەرانیدا ڕووبەڕووی یانەی شۆڕیجە بویەوە، یاریەکەش به یەکسان بوون و بە ئەنجامی 1 _ 1 کۆتایی هات، ڕواندز لە پلەی یازدەمە بە 6 خاڵ و یانەی شۆڕیجە بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێزدەم دێت.

بۆ ئەم گەڕەش یانەی سلێمانی چاوەڕوان بوو کە ئێستا یانەکە لە پلەی چوارەمە بە 11 خاڵ.

 

Back to top button