
ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە 15/12/2022 بە دیاریکراوی کاتژمێر 4:15 خولەک، هەر دوو یانەی هەولێر و زەوڕا لە یاریگای فرانسۆهەریری لە لووتکەی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی نایابی عێڕاق ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
یانەی هەولێر تا ئێستا بە 13 خاڵ لە پلەی دەیەمە و زەوڕاش بە 19 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکە دێت، مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر دوو یانەش بەمشێوەیە :
هەردوو یانەی هەولێر و زەوڕا لە مێژووی خۆیاندا لە (54) یاریدا رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە
49 یاری فەرمی
12 بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر
29 بردنه‌وه بۆ زەوڕا
8 یه‌كسان بوون
5 یاری دۆستانه
2 بردنه‌وه بۆ زەوڕا
3 یه‌كسان بوون
كۆی گشتی (12 بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر ، 31 بردنه‌وه بۆ زەوڕا ، 11 یه‌كسان بوون)
یانه‌ی هه‌ولێر 52 گۆڵی له یانه‌ی زەوڕا كردووه
یانه‌ی زەوڕا 89 گۆڵی له یانه‌ی هه‌ولێر كردووه
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له زەوڕا: 4-0 له خولی نایابی عێڕاق وه‌رزی 2018-2019 له یاریگای فەڕەنسۆ هەریری له رێكه‌وتی 2019/2/25.
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی زەوڕا له هه‌ولێر: 5-0 له خولی نایابی عێڕاق وه‌رزی 1994-1995 له یاریگای یاریگای شەعب له رێكه‌وتی 1994/4/24.
یه‌كه‌م یاری نێوان هه‌ردوو یانه: دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتی 1975/3/6 له ياریگای هەولێر، لە میانەی یارییەکانی خولی یانە پلە دووەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 1974-1975 کە تیایدا یانەی هەولێر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
دواهه‌مین یاری نێوان هه‌ردوو یانه: له رێكه‌وتی 2022/4/16 بوو له خولی نایابی عێڕاقی وەرزی 2021-2022 له یاریگای فەڕەنسۆ هەریری كه یاریەکە کۆتایی هات بە سەرکەوتنی یانەی هەولێر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر.