Loading advertisement...
کوردستان

لە خولی نایابی کوردستان برایەتی گەورەترین ئەنجامی تۆمار کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 13/12/2022 گەڕی یازدەمی خولی نایابی کوردستان دەستیپێکرد و یانەی شێروانە ڕیمۆنتادای بە سەردا تۆمار کرا.

لە یاریگای یانەی برایەتی لە شاری هەولێر هەر دوو یانەی برایەتی و سۆران ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، برایەتی گەورەترین ئەنجامی ئەم وەرزەی تۆمار کرد و بە ئەنجامی 5 _ 2 گۆڵ لە یانەی سۆرانی بردەوە، برایەتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 16 خاڵ و سۆرانیش خاڵەکانی لە 11 خاڵ مایەوە.

لە یاریگای شەقڵاوە لە کەش و هەوایەکی سارد دا هەر دوو یانەی شەقڵاوە و هەندرێن بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، هەر دوو یانەش کۆی خاڵەکانیان کردە 16 خاڵ.

لە یاریگای دووەمی یانەی زاخۆ یانەی شێروانە بووە میوانی یانەی زاخۆ، شێروانە سەرەتا بە دوو گۆڵ پێشکەوت دواتر لە خولەکە کانی 89 و90 دووگۆڵی لێ تۆمار کرایەوە و یاریەکەش بە یەکسان بوون کۆتایی هات، زاخۆ کۆی خالەکانی بووە 13 خاڵ و شێروانەش هەمان خاڵی هەیە.

لە یاریەکی تردا و یانەی دەربەندیخان لە دەرەوی یاریگای خۆی خولەکی 95 گۆڵی سەرکەوتنی لە سەر یانەی چەمچەماڵ تۆمار کرد کاتێک هەر دوو یانە بە گۆڵێک یەکسان بوون بەڵام دەربەندیخان پێش کۆتایی فیکەی ناوبژیوان گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و سەرکەوتنێکی گرینگی بە دەستهێنا، چەمچەماڵ 10 خاڵی هەیە و دەربەندیحانیش خاڵەکانی بووە 14 خاڵ.

Back to top button