
یەکێتی تۆپی پێی جیهان سزای دوو ناوبژیوان دەدات بەهۆی خراپی ئاستییان لە یارییەکانی قۆناغی هەشتی جامی جیهانی.
ماتیۆ لاهۆزی ئیسپانی ناوبژیوانی یارییەکەی ئەرژەنتین و هۆڵەندا سەرەتا نێردرایەوە کە رووبەرووی رەخنەی زۆر بووەوە بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی یارییەکە و ئەنجامدانی چەندین هەڵەی زەق.
هەروەها، فاکوندۆ تییۆی ئەرژەنتینیش کە یاری نێوان پۆرتوگال و مەغریبی بەڕێوەدەبرد بەهەمان شێوە دوورخرایەوە. فاکوندۆ لەلایەن پۆرتوگالەوە بە هۆکاری شکستەکەیان لە قەڵەم دەدرێت و پێیان وایە بەهۆی ئەوەی ئەرژەنتینی بووە نەیویستووە پۆرتوگال بگاتە قۆناغی داهاتوو.