Loading advertisement...
کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزای چەند یانەیەکی دا

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/12/2022 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەندین بڕیار و سزای تازەی دەرکرد.

هەفتەی ڕابردوو لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە بەشێکی زۆر لە یاریگاکان کێشە و ئاڵۆزی دروست بووە و بەشێکیش لە ئەندامە هونەریەکان و یاریزانەکانیش لە سەر هەڵسو کەوتەکانیان سزادراون بۆ ئەوەی لە گەڕەکانی داهاتوو دوبارە نەبێتەوە.

ئەمانەی خوارەوە بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە:

1- رەزامەندی درا بەبەشداری کردنی یانەی پەروەردە لەخولی پلە دووەکانی کوردستان .
2- ئەو راهێنەرانەی خاوەن بڕوانامەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانن دەتوانن لە خولەکانی پلەیەک و پلە دووەکان راهێنەرایەتی بکەن .
3- گواستنەوە یاریزانان لە خولەکانی نایاب و پلە یەک لە بەرواری (8-1-2023) دەسپێدەکات وە لە (1-2-2023) کۆتایی دێت .
4-تاقیکردنەوەی ناوبژیوانان لە دوای وەستانی قۆناغی یەکەمی خولی نایاب و یارییەکانی خولی پلەیەک ئەنجامدەدرێت .
5- بانگهێشکردنی راهێنەری یانەی زاخۆ (حسین عبدالله) رۆژی شەممە 17-12-2022 کاتژمێر 11 ی بەیانی بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
6- سەبارەت بە یاری یانەی شۆرجە و یانەی رانیە :
– راگرتنی یاریزانی یانەی رانیە ژمارە 11 (سامان بوڕهان) بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی بەهۆی جنێودان و قسەی ناشیاو هێرشکردنە سەر ناوبژیوانانی یاری .
– پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .
7- سەبارەت بەیاری یانەی بازیان و یانەی رەواندز :
– دوا ئاگاداری بۆ یانەی بازیان بەکۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی یانەکەی بەپێچەوانەوە سزای تووند دەدرێن .
8- سەبارەت بەیاری یانەی هەڵۆ و یانەی شۆرجە :
– دوا ئاگاداری بۆ یانەی هەڵۆ بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی یانەکەی بەپێچەوانەوە سزای توند دەدرێن .
– پێبژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بەهۆی پەلاماردانی ناوبژیوانی یاری لەلایەن هاندەرانیەوە .
9- سەبارەت بەیاری یانەی پیشەسازی و یانەی قەڵادزێ :
– راگرتنی یاریزانی یانەی قەڵادزێ ژمارە 99 ( میلاد خضر) بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی بەهۆی جنێودان و هێرشکردنە سەر ناوبژیوانان دوای یاری .
– پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .
– راگرتنی یاریدەری یانەی قەڵادزێ ( نەوزاد مستەفا ) بۆ 3 یاری بەهۆی قسەی ناشیاو و هێرشکردنە سەر ناوبژیوانان دوای یاری .
– پێبژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار .
10 – دوا ئاگاداری بۆ یانەی سەیدسادق بە ئامادەکردنی ژووری ناوبژیوانانی شایستە وە لادان و گواستنەوە شێرەی ئاو لەناو گۆڵەکانی یاریگا . بەپێچەوانەوە یاریەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکی تر

Back to top button