Loading advertisement...
کوردستان

ڕاهێنەری یانەی دهۆک دەستی لە کار کێشایەوە

دوای یاریەکەیان لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان و شکستیان بەرامبەر یانەی شەقڵاوە، ڕاهێنەری یانەی دهۆک نامەی دەستلەکار کێشانەوەی پێشکەشی کارگێڕی یانەکە کرد.

هەرمان ساڵح ڕاهێنەری یانەی دهۆکی بەشدار له خولی نایابی کوردستان دوای شکستەکەیان بەرامبەر یانەی شەقڵاوە بە ئەنجامی 3 _ 1 گۆڵ لەگەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان، نامەی دەستلەکار کێشانەوەی پێشکەشی سەرۆک و ئەندامانی کارگێڕی یانەکە کرد، دوای کۆبوونەوەی کارگێڕی یانەکەش بڕیاریدا دەستلەکار کێشانەوەکە قبوڵ بکەن و لە بانگهێشت کردنێکی تایبەتدا سەرۆکی یانەی دهۆک دیاری تایبەتی دا ڕاهێنەر ( هەرمان ساڵح ) و یاریدەدەرەکەی ( زێڕەڤان سەعدوڵا ) لە پای ئەو خزمەتەی پێشکەش بە یانەکەیان کردووە لە ڕابردوو دا.

تا ئێستا بە فەرمی شوێنگرەوەی هەرمان ساڵح دیاری نەکراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەراتی یانەکە لە خولی نایابی کوردستان.

Back to top button