Article
ئەفریقاگرنگترینمۆندیال

مەغریب بووە یەکەم هەڵبژاردەی ئەفریقی لە مێژوودا بگاتە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیال

test

یاریگا-هەڵبژاردەی مەغریب بەردەوامە لە  نوسینەوەی مێژوویەکی نوێ بۆ هەڵبژاردە عەرەبییەکان و ئەفریقییەکان لە جامی جیهانیدا.

مەغریب پاش شکستهێنان بە ئیسپانیا لە قۆناغی ١٦دا، ئێوارەی ئەمڕۆ توانی شکست بە پۆرتوگالیش بهێنێت و خۆی بگەیەنێتە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی قەتەڕ.

یەکەمجارە هەڵبژاردەیەکی ئەفریقی و عەرەبی دەتوانێت بگاتە ئەو قۆناغە، ئەمەش پاش لێدانێکی سەر نایابی یوسف ئەن نەسیری  و پارێزگاریکردن لە گۆڵەکەیان تا کۆتایی بەرامبەر رۆناڵدۆ  و هاوڕێکانی.

لە قۆناغی داهاتوودا، مەغریب رووبەرووی براوەی فەڕەنسا و ئینگلتەرا دەبێتەوە، ئەگەر بەردەوام بن لەسەر سەرکەوتنەکانیان سەرلەنوێ مێژووییەکی دیکەی زێڕین دەنووسنەوە و دەگەنە یاری کۆتایی جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button