
ئەمڕۆ هەینی لە دەسپێکی یارییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی نایابی عێڕاق، یانەی دهۆک میوانداری یانەی کەرخی کرد وو نەورۆزیش لە یاریگای کەربەلا ڕووبەڕووی یانەی کارەبا بۆوە.
یانەی دهۆک لە بەردەم هاندەرانی خۆیدا بە ئەنجامی 2 _ 0 بە یانەی کەرخ دۆڕا، لەم یاریەدا دوو یاریزانی یانەی دهۆک ( نورسۆلێ و هەنگاومەحەمەد) بە کارتی سوور کرانەوە دەرەوە لە کاتێکدا ئەنجام بێ گۆڵ بوو، دوای کرانە دەرەوەی ئەم دوو یاریزانە یانەی کەرخ دوو گۆڵی تۆمار کرد و دهۆکی تووشی شکست کرد.
یانەی نەورۆز دووچاری پێنجەم شکست بوو لە سەریەک، نەورۆز لە یاریگای نێودەوڵەتی کەربەلا ڕووبەڕووی یانەی کارەبای پلەی دووەم بوە وە و یاریەکەشی بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ دۆڕاند، نەورۆز بە ڕاهێنەرایەتی وەلی کەریم سەرەتای وەرز ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، بەڵام پێنجەم یاریە لە سەریەک تووشی شکست دەبن و ڕێگای سەرکەوتنیان بۆ نادۆزرێتەوە.