گەڕی چوارەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کۆتایی هات

دوێنێ و ئەمڕۆ گەڕی چوارەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجامدرا و یەک یاری بە بەرامبەر بوون کۆتایی هات، یانەی قەڵادزێش پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی وەرگرت.
یانەی هەولێر لە نێو یاریگای دووەمی فڕەنسۆ هەریری میوانداری یانەی کۆیەی کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامی 1 _ 0 بردەوە ، هەولێر بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ ڕیزی نایاب ئەمساڵ بە پێکهاتەیەکی باش هاتۆتە کێبڕکێی خولەکەوە.
لە یاریەکی تردا و لە شاری سلێمانی یانەی سلێمانی بە ئەنجامی 2 _ 0 گۆڵ لە یانەی ڕزگاری بردەوە، سلێمانی بۆ ئەم وەرزە چەند یاریزانێکی بە ئەزموون و بە توانای گواستۆتەوە ڕیزەکانی بە مەبەستی ئەوەی ئەمساڵ سەرکەوێت بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان.
ئەنجامی یارییەکانی تریش بە مشێوەیە بوو:
بابان 0 سێمێل 1
زانکۆی جیهان 3 خانەقین 2
ڕەواندز 4 گاڕە 0
خاک 3 پیشەسازی 1
ڕانیە 1 بازیان 2
قەڵادزێ 4 برادۆست 0
هەڵۆ 1 شۆریجە 1