
یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا پێنج مۆندیال لەسەر یەک گۆڵ تۆمار بکات.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یەکەم یاری خۆی لە مۆندیالی 2022 رووبەڕووی غانا بووەوە و لەم یارییە دۆن گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەکەی کرد و بووە یەکەم یاریزان پێنج مۆندیال لەسەر یەک گۆڵ تۆمار بکات. کریس لەوەتەی مۆندیالی 2006 بەشداری دەکات و تاوەکو ئێستا خاوەنی 8 گۆڵە لە مێژووی پاڵەوانتیەکە.
هەر یەکە لە لیۆنێل مێسی و میرۆسلاڤ کلۆزێ و پێلێ و هەروەها سێلەر چوار مۆندیال لەسەر یەک گۆڵیان کردووە.