
یاریگا–
رۆبن نێڤێز، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی وێلڤەرهامبتنی ئینگڵاند نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە دەدات و هەردوولا نزیکن لە رێکەوتنی کۆتایی و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو، وەکو شوێنگرەوەی سێرخیۆ بۆسکێتس پەیوەندی بە یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیاوە بکات.
رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە بەم دواییە چەندجارێک بەرپرسانی بارسا قسەیان لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە و خودی نێڤێز ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ پەیوەندی کردن بەو یانەیە.