Loading advertisement...
مۆندیال

مێسی بووە چوارەم یاریزان لە پێنج جامی جیهانی یاری بکات

لیۆنێل مێسی چوارەم یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ دا بتوانێت بەشداری لە پێنج جامی جیهانی جیاواز بکات.

لیۆ و ئەرژەنتین ئەمڕۆ بە سەرەتایەکی بەهێز دەستییان پێکرد و یەکەم گۆڵیان تۆمارکرد بەڵام سعوودیە هەموو جیهانی تووشی شۆککرد و توانییان شكست بە ئەرژەنتین بهێنن.

جگە لە مێسی، هەریەک لە لۆتەر ماتیوس، ئەنتۆنیۆ کارباخال، رافایل مارکێز پێشتر توانیوویانە پێنج جار بەشداربن.

Back to top button