Loading advertisement...
یاریگا

چەمچەماڵ یەکەم سەکەوتنی لەم وەرزە بە دەستهێنا

لە دوا ڕۆژی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 20/11/2022 سێ یاری ئەنجامدرا و کۆتایی بە گەڕی حەوتەمی خولەکە هات.

یانەی برایەتی لە قەڵادزێ ڕووبەڕووی یانەی چوارقوڕنە بوویەوە، برایەتی سەرکەوتنێکی گرینگ و گەورەی به دەستهێنا و توانی بە ئەنجامی 2 _ 0 چوارقوڕنە تووشی شکست بکات، برایەتی 9 خاڵی هەیە و چوارقوڕەش 6 خاڵ.

لە پیرمام یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە دوا خولەک سەرووی ڕیزبەندی یانەکانی وەرگرت کاتێک یاریەکەی بە یەکسان بوون بەرەو کۆتایی دەچوو بەڵام لە خولەکی 93 پێشمەرگە گۆڵی سەرکەوتنی لە سەر یانەی دهۆک تۆمار کردوو توانی بە ئەنجامی 2 _ 1 یاریەکە بباتەوە و بە 15 خاڵ سەرووی ڕیزبەندی یانەکانی وەرگرت، یانەی دهۆکیش خاوەن 9 خاڵە.

یانەی چەمچەماڵ دوای شەش یەکسان بوون یەکەم سەرکەوتنی بە دەستهێنا، چەمچەماڵ میوانداری یانەی شێروانەی کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامی 2 _ 0 لێ بردەوە و یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بە دەستهێنا، چەمچەماڵ خاوەن 9 خاڵە و شێروانەش 12 خاڵی هەیە.

Back to top button