
بۆ یەکەمجار هەریەک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ولیۆنێل مێسی لە ریکلامێکی بازرگانی دەرکەوتن کە پەیوەندی بە بابەتی وەرزشییەوە نەبێت.
پاش ئەوەی کریستیانۆ ستایشی مێسی کرد لە کۆتا بەشی دیمانەکەیدا لەگەڵ پیەرس مۆرگان و هەروەها بە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لە دەستپێکردنی جامی جیهانی، ریکلامێکی کۆمپانیای لویس ڤوتۆن، رۆناڵدۆو مێسی لەسەر مێزێکی شەترەنج لەسەر یەکێک لە جانتاکانیان کۆدەکاتەوە.
لە ریلامەکەدا، رۆناڵدۆ و مێسی یاری شەترەنج ئەنجام دەدەن و پەیامی پشت هەڵمەتەکەش ئەوەیە بردنەوە بە مێشک ئەنجام دەدرێت.
رۆناڵدۆ لە پێگەی فەرمی خۆی ریکلامەکەی داناوە و نوسراوە “بردنەوە دۆخێکی دەروونییە”.