یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتە پارێزگای میسان

بە مەبەستی ئەنجامدانی یەکەم یاری خۆی لەخولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوێنێ ئێوارە گەیشتە پارێزگای میسان و یەکەم یەکەی مەشقی خۆی لە یاریگای ( عەزیزیە ) ئەنجامدا.
پێشمەرگە سبەی هەینی 18/11/2022 یەکەم یاری لە خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق بەرامبەر یانەی میسان ئەنجامدەدات، ئامانجی یانەکەش سەرکەوتنە بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی عێڕاق و بۆ ئەم مەبەستەش ( قوسەی هاشم)ـی بەڕاهێنەری تیپەکەی دیاریکردووە.
تەواوی پێکهاتەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ وەرزی 2022 _ 2023 خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق.
دەستەی ڕاهێنەران:
( قوسەی هاشم ) ڕاهێنەر
( عەباس سەلمان ) یاریدەدەری ڕاهێنەر
( کەیوان قادر ) ڕاهێنەری گۆڵپارێز
گۆڵپارێزان ( ئەیوب محمد ، حەسەن حوسێن ، ڕاوێژعەتا ، عەبدوڵا حامد )
یاریزانان ( ئیبراهیم عابد ، جۆستیس ئانان ، بەهەست هاوڕێ ، شوان محمود ، چێنەرجەلال ، شێروان کوردستان ، شەعبان محمود ، ئەمیرئەیاد ، حەمیدڕەحیم ، عومەڕمحمد ، کەریم محمد ، محمد عەباس ، دانیار هەمزە ، کامۆبەکر ، ڕیبازڕەحیم ، ساڵح موتڵەگ ، سالارحوسێن ، هەڤاڵ محمد ، عەلی مەیسەم ، بیلال ساڵح ، هەمزەسەباح ، شکارئەکبەر ، نیازمغدید ، دانەرفاخر ، ڕابەر جەلال )