Loading...
ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید یاریزانێکی لاوی کردووەتە ئامانج

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت هاوینی داهاتوو جیانلکو پریستانی هێرشبەری لاوی ئارجێنتینایی یانەی سارسفیڵدی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.

خۆزێ فلیکس دیاز لە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان هێرشبەرە لاوە ئارجێنتیناییەکەی کردووەتەوە ئامانج و زاراتێ یاریزانی پێشووی مێرنگی زاراتێ بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەیە و دەستیان بە دانوستانەکانی کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە زاراتێ لەم دواییانەدا چەند جارێک سەردانی مەدریدی کردووە و تا ئێستا دانوستانەکان بە باشی بەڕێوەدەچن.

Back to top button