
یاریگا–
جۆزێپ مارۆتا، بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستی میلان سکرینیار بەرگریکاری یانەکەیان دەکات.
بەرێوەبەرەکەی نێرازۆری لە دیمانەیەکدا لەبارەی دەنگۆی گرنگیدانی یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد بە بەرگریکارەکەیان گووتی “ ئەم هەفتەیە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی بەرگریکارەکەمان کۆدەبینەوە و دەمانەوێت بە زووترین کات گرێبەستەکەی نوێ بکەینەوە “.
مارۆتا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی کە سکرینیار یانەکەی خۆشدەوێت و هیواشی خواست لە نزیکترین کات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
