Loading advertisement...
عێراقکوردستان

لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ یاری مەکسیک و ئیکوادۆڕ

ماوەی پێنج ڕۆژە لە شاری بەغداد و بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر ( ڕازی شنیشل ) هەڵبژاردەی عێڕاق سەرقاڵی مەشق و ئامادەکاریە بۆ یارییە دۆستانەکانی ئەم مانگە کە بڕیارە لە وڵاتی ئیسپانیا ئەنجامی بدات.

ڕۆژی 9ـی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێڕاق بەرامبەر هەڵبژاردەی مەکسیک یاری دەکات و 12ـی ئەم مانگە بەرامبەر ئیکوادۆڕ یاری دەکات، ڕازی شنیشلی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ ئەم دوو یاریە 20 یاریزانی بانگهێشتکردووە کە ئەمانەن ( جەلال حەسەن ، دلۆڤان مەهدی ، حەسەن ئەحمەد ، کەرارعامر ، سەجادجاسم ، مەناف یونس ، ئەحمەدزیڕۆ ، ئەحمەدیەحیا ، مەحەمەد قاسم ، حسێن جبار ، حەمزەعەدنان ، ئیبراهیم بایش ، عەلی فایز ، زەیدتەحسن ، شەهاب ڕەزاق ، ئەحمەدحسێن ، عەلاعەباس ، حسێن عەبدولکەریم ، ئەمجەدعەتوان ، ئەیمەن حسێن )

سێ یاریزانی کورد لە پێکهاتە کەدان کە بریتین لە ( دلۆڤان مەهدی گۆڵپارێز و ئەحمەد زیڕۆ و هیران ئەحمەد )

هەریەک لە ئاسۆڕۆستەم و شێرکۆ کەریم لەلایەن یانەکانیانەوە ڕێگە یان پێنەدرا پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەوە بکەن.

Back to top button