پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو تووشی دووەم دۆڕان هات

ئەمڕۆ گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان بە ئەنجامدانی سێ یاری بەڕێوە چوو، ئاکرێ یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولەکە بە دەستهێنا.
لە شاری سلێمانی و تایبەت لە یاریگای ئاشتی یانەی سیروانی نوێ پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو میوانداری یانەی دەربەندیخانی کرد، سیروانی نوێ تووشی دووەم دۆڕانی لە سەریەک هات و یاریەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بە دەربەندیخان دۆڕاند و تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان ( هەردی مەحەمەد ) لە گێمی یەکەم تۆماری کرد، سیروانی نوێ لە سێ یاریدا خاوەن 3 خاڵە و دەربەندیخانیش لە چوار یاریدا 6 خاڵی کۆکردۆتەوە.
یانەی ئاکرێ لە بەردەم هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی شەقڵاوە بۆوە، هەر دوو یانە سەرکەوتنیان تۆمار نەکردبوو لە خولەکە، ئاکرێ بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ یاریەکەی بردەوە و گۆڵەکانیش هەریەک لە یاریزانان ( تامۆ تینۆی ئەفریقی و عەمارشەعلان ) تۆمار کران، ئاکرێ لە چوار یاریدا 4 خاڵی هەیە و شەقڵاوەش لە سێ یاریدا تاکە خاڵێکی بە دەستهێناوە.
لە یاریگای یانەی برایەتی هەر دوو یانەی برایەتی و ئارارات بەیەک گەیشتن و یاریەکەش بە ئەنجامێکی سپی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، برایەتی لە چوار یاریدا خاوەن 4 خاڵە و ئاراراتیش لە چوار یاڕیدا خاوەن 8 خاڵە.
یاریەکانی سبەیش بەمسێوەیە کە تیادا لەم هەفتەیە یانەی چوارقوڕنە چاوەڕوانە
سۆران × پێشمەرگەی هەولێر
زاخۆ × چەمچەماڵ
شێروانە × سەیدسادق
دهۆك × هەندرێن