
وابڕیارە سبەی یەکشەممە 30/10/2022 لە نێو یاریگای دهۆك لە کلاسیکۆی کوردستان لە خولی نایابی عێڕاق هەر دوو یانەی دهۆک و هەولێر ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
دوای نزیکەی هەشت ساڵ جارێکی تر ئەم دوو یانە یە لە خولی نایابی عێڕاق یاری دەکەنەوە کە تامو چێژێکی تایبەت بە خولەکە و هاندەرانی هەر دوو یانە دەبەخشێت، دهۆک بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ لە پلەی هەشتەمە و یانەی هەولێریش بەتاکە خاڵێک لە پلەی حەڤدەهەمی ڕیزبەندیەکە دێت، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی هەر دوو یانە لە یاریگا ئامادەبن و یاریەکەش کاتژمێر 7:30 خولەکی شەو ئەنجامدەدرێت، مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر دوو یانە لە خولی نایابی عێڕاق بەمشێوەیە:
41 یاری فەرمی
15 بردنهوه بۆ ههولێر
14 بردنهوه بۆ دهۆك
12 یهكسان بوون
یانهی ههولێر 49 گۆڵی له یانهی دهۆك كردووه.
یانهی دهۆك 43 گۆڵی له یانهی ههولێر كردووه.
یەکەم یاری فەرمی نێوانیان لە 10/ 7 / 1981 لە خولی یانە پلە دووەکانی عێڕاق بووە، دوایین یاری نێوانیشیان لە 14 / 2 / 2014 بووە لە خولی نایابی عێڕاق.