Loading...
ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

جیۆڤانی سیمۆنی: سپالێتی هۆکاری ئاست بەرزییەکەمە

جیۆڤانی سیمۆنی سوپاسی لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەکەی دەکات کە هۆکاری ئەوە بووە، لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی باشتر ببێت.

جیۆڤانی کوڕی دیێگۆ سیمۆنی راهێنەری ئەتڵەتیکۆ مەدریدە و شەوی رابردوو توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و بە باشترین یاریزانی یارییەکەی ناپۆلی و رێنجەرز دەستنیشانکرا.

پاش یارییەکە بۆ سکای سپۆرت لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە وتی “ئەمە زۆر تایبەتە بۆ من و دیارییەکی زۆر جوانە، سپالێتی ئازادی ئەوەی پێدام کە ببم بەو یاریزانەی ئەمڕۆ هەم، من پێویستم بەوەیە هێرش بۆ بۆشاییەکان ببەم و ئەویش ئەوەی پێبەخشیم، هەروەها راسپادۆری هێرشبەرێکی زۆر باشە و پێکەوە هاوکاری یەکتر دەکەین بۆشایی نێو یاریگا بدۆزینەوە، ئەوەش هاوکار بووە کە باشتر دەربکەوم”.

تیمەکەی سیمۆنی باوک لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە و جیۆڤانی لەوبارەیەوە وتی “جێگەی داخە”.

Back to top button