یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لەم کۆبوونەوەیەدا زیاتر تیشک خرایە سەر یاری نێوان برایەتی و سەیدسادق کە لە گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان یاریەکە بە هۆی گرژی و ئاڵۆزیەوە تەواو نەکرا و ئەمڕۆش یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری خۆیدا بە مشێوەیە:
1- بۆ زیاتر پاراستنی ئەمنیەتی یاریگاکان یانەکان پابەندن بەئامادەکردنی پیاوانی پۆلیس کە ژمارەیان لە 15 پۆلیس کەمتر نەبێت پێش دەسپێکی یاری وە مانەوەیان تا بەڕێکردنی تیپی میوان بەپێچەوانەوە سزای تووند دەدرێن .
2-راگرتنی یاریزانی یانەی چەمچەماڵ ژمارە 13 (ئەحمەد مەحەمەد ) بۆ 2یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی وە پێبژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار .
3- سەبارەت بەرووداوەکانی یاری یانەی برایەتی و یانەی سەید سادق :
– هەژمارکردنی ئەنجامی یاری (3-0 ) بۆ بەرژەوەندی یانەی برایەتی .
– ئەنجامدانی 2 یاری داهاتووی یانەی سەیدسادق لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر .
– راگرتنی کارگوزاری یانەی سەیدسادق ( فەرەیدون محمد ) بۆ 4 یاری وە پێبژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار .
– ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی برایەتی بە توندوتۆڵکردنی یاریگا و ئامادەکردنی پیاوانی پۆلیس بەو رێژەیەی کەلەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە بەپێچەوانەوە سزای توونددەدرێن .
– پێبژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بۆ یانەی برایەتی بەهۆی کەمتەرخەمی لەئامادەکردنی پیاوانی پۆلیس .
4- تەنها بۆ ئەو یانانەی 2 گۆڵپارێزیان هەیە (یانەکانی نایاب) لە ئەمڕۆ تا 1-11-2022 دەتوانن گۆڵپارێزێک زیادبکەن .