Loading advertisement...
یاریگا

پەیامی کریستیانۆ لەسەر ڕووداوەکەی بەرامبەر تۆتنهام

یاریگا – دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو پێش تەوابوونی یاریەکەی نێوان مان یونایتد و تۆتنهام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریگای بەجیهێشت ، ئێوارەی ئەمڕۆش تین هاگ کریستیانۆی لە یاری داهاتووی ئەو یانەیە دوورخستەوە ، کەمێک پێش ئێستا ڕۆناڵدۆ لە ئیستگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە تەواو پەیامەکەیەتی :

” بەدرێژایی ژیانی وەرزشیم، هەوڵمداوە بەڕێزبم بۆ هاوکارەکان و نەیاران و ڕاهێنەرەکانیشم. ئێستاش هەروام و ئەوە نەگۆڕاوە. هەمان کەسم و هەمان یاریزانی پیشەگەری ماوەی ئەو ٢٠ ساڵەی رابردووم کە یاریم کردووە. ڕێزگرتن هەمیشە ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە پرۆسەی بڕیاردانم.

” لە تەمەنێکی مناڵییەوە دەستم بە یاریکردن کردووە، یاریزانە بەتەمەنتر و بە ئەزموونترەکان هەمیشە بۆ من نموونەیەک بوون. بۆیە، دوای ئەوان، هەمیشە هەوڵمداوە ببم بە نموونەیەک بۆ یاریزانە گەنجەکان، ئەو یاریزانانەی کە لەو یانانەی یاریم بۆکردوون، گەورە بوون و پێگەیشتوون. بەڵام بەداخەوە، کە هەموو جار ئەوە ناچێتەسەر و هەندێکجار تووڕەیی لەناکاو تینت بۆ دێنێت .
” لە ئێستادا، پێویستە تەواوی هەوڵی خۆم بخەمە گەڕ و بەردەوام بم لە کارینگتۆن و پشتگیری هاوتیمەکانم بکەم و بەتەواوی ئامادە بم بۆ پێشکەشکردنی تەواوی تواناکانم لە هەر یارییەک کە یاری بکەم. بۆمن، خۆبەدەستەوەدان بەرامبەر فشارەکان بژاردەیەک نییە و هەرگیزیش بژاردەیەک نەبووە! ئەوە مانچێستەر یونایتدە و، دەبێت یەکگرتوو بوەستین. بەمزووانە بەیەکەوە دەبینەوە.
Back to top button