Loading advertisement...
عێراقکوردستان

ئەمڕۆ هەولێر لە میسان یاری دەکات و نەورۆزیش لە شاری بەغداد

لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی عێڕاق بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 20/10/2022 یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی نەفتی میسان و نەورۆزیش بەرامبەر یانەی سناعە یاری دەکات.

هەولێر دوای دەست لە کار کێشانەوەی نزارمەحروسی ڕاهێنەر ئەمڕۆ بە شێوەیەکی کاتی (دڵشادئەحمەد) یاریدەدەری ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە وەردەگرێت، هەولێر لە دوو یاری ڕابردوو دا هیچ خاڵێکی بە دەست نەهێناوە و نەفتی میسانیش سەرکەوتنێک و بەرامبەر بونێکی هەیە و خاوەن چوار خاڵە، هەولێر لەم یاریەدا تواناکانی یاریزان ( ئەحمەدئیبراهیم)ـی بۆ دەگەڕێتەوە کە لە دوو یاری ڕابردوو دا بە هۆی پێکانەوە دابڕابوو، یاریەکە کاتژمێر 3ـی ئێوارە ئەنجامدەدرێت.

ئاماری ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر دوو یانە لە مێژوو بەمشێوەیە:

-(9) یاری
5 بردنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر
2 بردنه‌وه‌ بۆ نەفتی میسان
2 یه‌كسان بوون
یانه‌ی هه‌ولێر (9) گۆڵی لە یانه‌ی نەفتی میسان كردووه‌.
یانه‌ی نەفتی میسان (7) گۆڵی له‌ یانه‌ی هه‌ولێر كردووه‌.
یانەی نەورۆز دوای سەرکەوتنە گرینگە کەی لە گەڕی ڕابردوو بەرامبەر یانەی کەرخ، ئەمڕۆ لە شاری بەغداد ڕووبەڕووی یانەی سناعە دەبێتەوە، نەورۆز خاوەنی سێ خاڵە و یانەی سناعەش هیچ خاڵێکی نیە و دوو یاری ڕابردوو دۆڕاوە، یاریەکەش کاتژمێر 3 بەڕێوەدەچێت.

 

Back to top button