
بە هۆی رووداوەکانی یاری نێوان زاخۆ و سناعە لە گەڕی دووەمی خولی نایابی عێڕاق کە تیایدا یانەی زاخۆ یاریەکەی بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ بردەوە، لە کاتی یاریەکە و دوای تەواو بوونی یاریەکەش هاندەرانی زاخۆ بە تێگرتنی بوتڵی ئاو بۆ نێو یاریگا هێرشیان کردە سەر یاریزانانی سناعە و چەند جارێکیش یاریەکە لە لایەن ناوبژیوانەوە وەستێنرا.
لێژنەی رێکاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریدا بە سزادانی یانەکە بەمشێوەیە:
سزادانی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ سێ گەڕی داهاتوو کە ناتوانن یاوەری یانەکەیان بن، واتە یانەی زاخۆ سێ یاری بەبێ هاندەر ئەنجام دەدات.
پێبژاردنی ( غەرامەکردن)ـی یانەی زاخۆ بە بڕی 10,000,000 دە ملیۆن دیناری عێڕاقی و لە ئەگەری دووبارە بوونەوەیشی سزاکان دەبێتە دوو هێندە.