ئەمڕۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 13/10/2022 بە ئەنجامدانی چەند یارییەك خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2022 _ 2023 دەستپێبکات کە بۆ ئەمساڵ 15 یانە بەشداری تێدا دەکەن.
دوای کشانەوەی یانەی نەورۆز یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە نەبوو هیچ لە شوێنی نەورۆز دابنێت و بۆیە بڕیاریدا بە 15 یانە خولەکە بەڕێوەببات و دوو یانەش دادەبەزێت بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.
لە دەسپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30ـی دوای نیوەڕۆ لە یاریگای شەهید نازم هەر دوو یانەی چەمچەماڵ و شەقڵاوە ڕووبەووی یەکتر ببنەوە، یانەی دهۆك لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی شێروانە دەکات و پێشمەرگەی هەولێریش لە پیرمام ڕووبەڕووی یانەی ئاکرێی تازە میوانی نایاب دەبێتەوە، لە گەڕی یەکەمی خولەکەش یانەی سیروانی نوێ پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو چاوەڕوان دەبێت.
یارییەکانی سبەی هەینی 14/10/2022 بەمشێوەیە
ئارارات × چوارقوڕنە
هەندرێن × سۆران
دەربەندیخان × برایەتی
سەیدسادق × زاخۆ