Article
ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

بایرن میونشن سوورە لەسەر گواستنەوەی کەین

test

یاریگا
هاری کەین، هێرشبەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی یەکێکە لە ئامانجەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا و چاوەڕێش دەکرێت ئەو یانەیە هاوینی داهاتوو دووبارە هەوڵی گواستنەوەی بدات.

رۆژنامەی TZ بڵاویکردەوە کارگێری باڤارییەکان سوورن لەسەر گواستنەوەی گۆڵکارەکەی سپێرز و ئامادەن ئەو یاریزانە هاوینە داهاتوو بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام سەرەتا دەیانەوێت لەگەڵ خودی ئەو یاریزانە گفتوگۆ بکەن و رازی بکەن، ئینجا لەگەڵ کارگێری یانەکە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن ئامادەن بۆ گواستنەوەی هاری کەین، 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە ئینگلیزیەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button