ئهوروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ
ئەنچێلۆتی: سەلماندمان هەرگیز کۆڵ نادەین

یاریگا–
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای یارییەکەی بەرامبەر شاختار ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد.
راهێنەرەکەی شاهانەکان دوای یارییەکە گووتی “ یارییەکی باشمان نەکرد، بەڵام یاریزانەکان ئەوەیان سەلماند هەرگیز کۆڵنادەن و تاوەکو دوا سات دەجەنگن، توانیمان بۆ قۆناخێکی دیکە سەرکەوین، لە کاتێکدا خەریکبوو شەوێکی خراپمان بەسەر بێت “.
ئەنچێلۆتی لەبارەی تەندروستی رۆدیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی یانەکەشی گووتی “ ئەو یاریزانە برینێکی زۆر لەسەری دروستبووە و خۆشبەختانە تەندروستی باشە “.