Loading advertisement...
عێراقکوردستان

لیستی یاریزانانی هەر چوار یانە کوردیەکەی بەشدار لە خولی نایابی عێڕاق

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 10/10/2022 وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق دەستپێبکات، بۆ ئەم وەرزە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو یارییەکان لە یاریگا نێودەوڵەتیەکان بەڕێوەدەچن و لە ژێر چاودێری یەکێتی تۆپی پێی ئاسیادا دەبێت.

هەرچوار یانە کوردیەکەی بەشدار لە خولی نایابی عێڕاق ڕۆژی دووشەممە11/10/2022 یارییەکانیان ئەنجامدەدەن و تەنیا یانەی دهۆك لە نێو یاریگای خۆی یاری دەکات بەرامبەر یانەی شوڕتە لە کاتژمێر 7:30 شەو، زاخۆ لە شاری بەغداد ڕووبەڕووی یانەی کەرخ دەبێتەوە و نەورۆز لە بەسڕا دەبێتە میوانی یانەی نەفتی بەسڕا و هەولێریش لە کەربەلا ڕووبەڕووی یانەی کەربەلای تازە سەرکەوتوو بۆ نایاب دەبێتەوە، ئەمەی خوارەوە لیستی کۆتایی یاریزانانی هەر چوار یانە کوردستانیەکەیە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق.

Back to top button