
یاریگا–
پیەر ئێمریک ئۆبامێیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی چێڵسی بووەتە ئامانجی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا.
رۆژنامەی فۆت مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، کارگێری شازادەکان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی بلوز دەستپێکردووە و لەگەڵ خودی یاریزانەکە گەیشتونەتە رێکەوتن و، بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی داهاتوو لە خولی فەرەنسا یاری دەکات.
ئۆبامێیانگ هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسی کردووە و هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.