
یاریگا–
دانی کارڤاخال، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا یانەکەی بە یەکێک لە پاڵێوراوانی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەزانێت.
بەرگریکارەکەی شاهانەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر شاختاری ئۆکراینی دەڵێت “ یانەکەمان یەکێک لەو چوار بۆ پێنج یانەی پاڵێوراوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە، هیچ کەسێک ناتوانێت بڵێت ئێمە پاڵێوراو نین “.
کارڤاخال لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی “ من سوپاسگوزارین کە مشتومڕ لەسەر دادپەروەری و نادادپەروەری تەنها کاتێک دەکرێت کە ریال مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگ دەباتەوە نەک کاتێک تیپەکانی تر”.