
یاریگا–
سیمۆنێ ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەر میلان یاری بەرامبەر بارسێلۆنا بە دەرفەت دەزانێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان.
راهێنەرە ئیتاڵیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە گووتی “ یارییەکەی بەرامبەر بارسا بۆ ئێمە دەرفەتێکی باشە، لەم یارییە رووبەڕووی یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا دەبینەوە و بۆ بردنەوە پێویستیمان بە ئیرادەیەکی زۆرە و دەمانەوێت لەو یارییە بگەڕێینەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان “.
ئینتەر میلان و بارسێلۆنا شەوی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.