یاریگا–
جۆن ستۆنز، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەی مانچێستەر سیتی لە رانیدا تووشی پێکان بووە.
سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە یاری بەرامبەر ئەڵمانیا بەهۆی پێکان نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت، هەرچەندە پێشبینی دەکرێت پێکانەکەی ئەو یاریزانە قورس نەبێت.
سەرچاوەکان بڵاویشیان کردووەتەوە، ستۆنز بەهۆی ئەو پێکانەی ئەستەمە بۆ یاری داهاتوو یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ئامادەبێت.