Loading advertisement...
کوردستان

لە مەڕاسیمێکی شایستەدا تیروپشکی خولی نایابی کوردستان ڕادەکێشرێت

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وادەی ڕاکێشانی تیروپشکی خولی نایابی کوردستانی بۆ تۆپی پێ بۆ وەرزی نوێی 2022 _ 2023 دیاریکرد.

لە بڕیارێك و ڕاگەیەنراوێکیدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 18/9/2022ـی دیاریکرد بە مەبەستی ڕاکێشانی تیروپشکی خولی نایابی کوردستان بە بەشداری 16 یانە و بە سیستەمی یەك کۆمەڵە و چوون و هاتن یارییەکانی ئەنجام دەدرێت، بۆ یەکەم جارە یەکێتیەکە مەبەستیەتی مەڕاسێمێکی شایستە بۆ ئەم بۆنەیە ئەنجامبدات، بۆیە لە ڕاگەیەنراوە کەیاندا ئاگاداری یانەکان و دەزگا ڕاگەیاندنە کان دەکەنەوە کە پابەندی ئەم مەرجانەی خوارەوەبن:

رۆژی یەك شەممە 18-9-2022 کاتژمێر 4 ی ئێوارە مەڕاسیمی ڕاکێشانی  تیروپشکی خولی نایابی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
شوێن / هۆڵی هۆتێل شیڕاتۆن لە هەولێر .
تایبەت بەیانەکان :
هەر یانەیەك تەنها ٣ کەس ئامادەدەبێت .
ناوەکان بۆ گرووپی تایبەت بەسکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رەوانە بکەن کەلای یانەکان هەیە .
رۆژی پێنج شەممە 15-9-2022 دوا بەروارە بۆ وەرگرتنی ناوەکان .
رووماڵی میدیایی :
تەنها تەلەفزیۆنەکان دەتوانن ئامادەبن بەناردنی ناوی پەیامنێر و کامیرەمان بۆ ئیمێڵی 2006kfa@gmail تا باجی تایبەتیان بۆ بکرێت وە پێشووتریش ئاگادارکراونەتەوە .
رۆژی پێنج شەممە 15-9-2022 دوا بەروارە بۆ وەرگرتنی ناوەکان .
ئەو دەزگایەی خۆی ناونووس نەکات ناتوانێت ئامادەبێت و رووماڵی بکات ، دواتر مافی گلەیی نامێنێت .

 

Back to top button