
بە مەبەستی تەواوکردنی پێکهاتەی تیپی تۆپی پێی بەشدار لە خولی نایابی عێڕاق، یانەی نەورۆز سێ گرێبەستی تر ڕادەگەیەنێت و یاریزانێکی پێشووتری یانەکەی دەگەڕێنێتەوە.
دوای ئەوەی سەرەتای وەرزی ئەمساڵ بە گرێبەستێك ڕووی لە یانەی تەڵەبەی شاری بەغداد کرد، هاوڕێ ئەنوەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی تەڵەبە هەڵوەشاندەوە و جارێکی تر گەڕایەوە ڕیزی یانەی نەورۆز، هەروەها یانەکە دوو گرێبەستی یاریزانی پیشەگەری تری ڕاگەیاند ئەوانیش ( کریست مێرفالیس)کۆنگۆلی کە لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات و ( هێرڤی نگۆمۆ)ـی کامیڕۆنی کە لە هێلی بەرگری یاری دەکات.
بە سەر پەرشتی وەلی کەریمی ڕاهێنەر بڕیارە ئەمڕۆ نوێنەرەکەی شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان کە ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت بگاتە شاری هەولێر و لەم کەمپە مەشقیە چوار یاری دۆستانە ئەنجام دەدات.