Loading advertisement...
عێراقکوردستان

بۆ پشتیوانی کردن لە یانەی دهۆك هاندەرێکی زۆر دەچنە بەغداد

ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 6ـی ئێوارە یانەی دهۆك لە یاریەکی چارەنوس سازدا لە نێو یاریگای مەدینە لە شاری بەغداد لە پاشکۆی گەیشتن بە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی عێڕاق، ڕووبەڕووی یانەی ئەمانەی بەغداد دەبێتەوە.

سەرۆك و کارگێڕی یانەی دهۆك بەڵێنی پاداشتی گەورەیان بە ڕاهێنەران و یاریزانان داوە لەکاتی سەرکەوتن لە یاریەکەی ئەمڕۆدا، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم یاریزانەکان بەڵێنیان داوە ئەم ئەرکە مێژوویی یە بە سەرکەوتن کۆتایی پێبێنن، یانەی دهۆك بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ هیچ پێکانێکیان نیە و بە تەواوی یاریزانەکانەوە ئامادەن.

بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و هاندانی یانەی دهۆك چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ نزیکەی هەزار هاندەر بگەنە شاری بەغداد، چەند کاتژمێرێك بەر لە ئێستا چەندین پاسی تایبەت لە شاری دهۆکەوە گەشتیان بەرەو شاری بەغداد دەستپێکرد و بەشێك لەو هاندەرانە هاندەرانی یانەی زاخۆ بوون بۆ پشتیوانیکردنی دهۆکیەکان چونەتە بەغداد، هەر دوێنێش شاندێکی دەستەی هاندەرانی یانەی هەولێر گەیشتنە شاری بەغداد و سەردانی شوێنی مانەوەی یاریزانیان کرد و پشتگیری هەولێریەکانیان بۆ دووپات کرنەوە.

Back to top button