Loading advertisement...
عێراقکوردستان

یانەی دهۆك لە بەردەم یاریەکی چارەنوس ساز و مێژووی دایە

بڕیارە سبەی شەممە 10/9/2022 لە دوا یاری پاشکۆی گەیشتن بە خولی نایابی عێڕاق، لە یاریگای مەدینە هەر دوو یانەی دهۆك و ئەمانەی بەغداد ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە کاتژمێر 6ـی ئێوارە.

چەند ڕۆژێکە یانەی دهۆك لە شاری بەغدا لە ئامادەکاری دان بۆ ئەوەی جارێکی تر یانەکە بگەڕێننەوە ڕیزی یانە گەورەکانی عێڕاق، (ژیارگۆڤەند) یاریزانی یانەی دهۆك بەگشتی لە سەر ئامادەارییەکانی تیپەکەی تایبەت بۆ یاریگانێت ووتی ( ئامادەکاری زۆر باشمان کردووە بۆ ئەم یاریە، دەمانەوێ جارێکی تر یانەی دهۆك بگەڕێنینەوە ڕیزی نایابی عێڕاق و ئەویش زۆر نزیکە و پشتیوان بەخوا بە یەك دەستی هەمووان ئەو ئامانجە گەورەیەمان نزیکە، سەرجەم یاریزانەکان بەو پەڕی متمانە بەخۆبوونەوە ئامادەین بۆ یاریەکەی ئەمانەی بەغداد، کارگێڕی یانەی دهۆك بە تەواوی هاوکار و پشتگیری ئێمەن ئەوان شایەنی بە دەستهێنانی ئەم ئامانجەن، دەمانەوێ دڵی هاندەرانی دهۆك بە تایبەتی و کوردستان بە گشتی خۆش بکەین و دهۆك ببێتە چوارەم یانەی کوردستان بەشداری خولی نایابی عێڕاق بکات لە وەرزی داهاتوو، هەستێکی زۆر خۆش و نایاب دەبێت لەم یاریە گۆڵ لە گۆڵپارێزی بەتوانا سەرهەنگ موحسین تۆماربکەم بۆمن شانازیەکی گەورەدەبێت ئەم کارە ڕووبدات چونکە هەموومان دەزانین سەرهەنگ هەمیشە لە باشترینەکانی کوردستان و عێڕاقە)

یانەی دهۆك بە لێدانی یەکلاکەرەوە یاری ڕابردووی لە یانەی ناسڕیە بردەوە و خۆی گەیاندە دوا یاری پاشکۆی گەیشتن بە خولی نایابی عێڕاق.

Back to top button