Loading advertisement...
عێراقکوردستان

کۆنگرەی هونەری یاریەکەی دهۆك و ئەمانە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنج شەممە 8/9/2022 لە ژێر چاودێری لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق، کۆنگرەی هونەری دوا یاری پاشکۆی گەیشتن بە خولی نایابی عێڕاق بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی نوێنەری هەر دوو یانەی دهۆك و ئەمانەی بەغداد کۆنگرە هونەریەکە ئەنجامدرا، بڕیاردرا یانەی دهۆك بە درێسی زەرد و گۆڵپارێز بە درێسی زەردو شین یاری بکات، هەروەها یانەی ئەمانەی بەغداد بە درێسی شینی ئاسمانی و گۆڵپارێز بە درێسی ڕەش یاری بکات.

بڕیارە ڕۆژی شەممە لە یاریگای مەدینە لە شاری بەغداد هەر دوو یانەی دهۆك و ئەمانەی بەغداد لە دوا یاری پاشکۆی گەیشتن بە خولی نایابی عێڕاق ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، براوەشیان ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 2022 _ 2023.

Back to top button