کوردستان
جامی سوپەری کوردستان و شێوازی بەڕێوەچوونی خولی یانە پلە یەکەکان دیاریکرا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری لە سەر وادەی بەڕێوەچوونی جامی سوپەری کوردستان و شێوازی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دا.
بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاردرا یاری کۆتایی جامی سوپەری کوردستان لە نێوان یانەی سیروانی نوێ پاڵەوانی خول و یانەی برایەتی پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 1/10/2022 لە نێو یاریگای هەندرێن لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
هەروەها یەکێتیەکە بڕیاریدا خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی 2022 _ 2023 بە شێوازی یەك کۆمەڵە و یەك قۆناغ بەڕێوەبچێت، خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان 19یانە لە خۆ دەگرێت و هەریانەیەك 18 یاری ئەنجامدەدات و دوو یانە سەردەکەون بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکان و سێ یانەش دادەبەزن بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکانی کوردستان.