کوردستان
زاخۆ بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ئامادەکاریەکانی بەردەوامە

یانەی زاخۆی بەشدار لە خولی نایابی کوردستان لە ئامادەکاریەکانی بۆ وەرزی نوێی خولەکە بەردەوامە، زاخۆ بە هێنانی چەند یاریزانێکی لاو و تێکهەڵکێش لەگەڵ چەند یاریزانێکی ئەزموندار ماوەیەکە ئامادەکاریەکانی دەستپێکردووە.
دوای ئەوەی کارگێڕی یانەی زاخۆ ( حوسێن عەبدوڵا)ـی بەڕەگەز عەرەبی دەستنیشانکرد وەك ڕاهێنەری تیپەکەی خولی کوردستان، ڕاهێنەری ناوبراو بڕیاریدا چەند ڕۆژێکی سەرەتا وەك تاقیکردنەوە بۆ یاریزانەکان دابنێت کە چەندین یاریزان بەشداریان تێداکرد و لە کۆتاییدا بڕیاری لە سەر بەشێك لە یاریزانەکان دراو گرێبەستیان لەگەڵ واژۆکرا، ئامانجی یانەکەش بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان پێگەیاندنی چەند یاریزانێکی یانەکە و مانەوەیە لە خولەکە.
یانەی زاخۆ لە وەرزی ڕابڕدووی خولی نایابی کوردستان دوای گۆڕینی چەند ڕاهێنەرێك پلەی سێزدەمی خولەکەی بە دەستهێنا.