یاریگا
ئەستێرەی یەکەمی ناپۆلی پێکانی هەیە بەر لە یارییەکەی لیڤەرپوول

ڤیکتۆر ئۆزیمن گۆڵکاری یانەی ناپۆلی بەهۆی پێکانەوە بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکرد.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، یاریزانە نێجیرییەکە لە یارییەکەی بەرامبەر لازیۆ تووشی پێکانی ماسوولکە هاتووە و نەیتوانیوە مەشقەکانی ئەنجام بدات ئەمەش تەنها بە یەک رۆژ بەر لە رووبەرووبووونەوەی لیڤەرپوول لە خولی پاڵەوانەکاندا.
گازیتا دیلۆ سپۆرتیش دەڵێت ئۆزیمن دەیەوێت بە ئازارەوە یاری بکات بەڵام تیمی پزیشکی نایانەوێت ئەو سەرکێشییە بکەن و ئەگەری ئەوە زۆرە سبەینێ لەو یارییە دووربخرێتەوە.