کاپتنەکەی یانەی شێروانە دوای چواردە ساڵ ڕیزی یانەکەی جێهێشت

دوای دانوستان و گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ کارگێڕی یانەی شێروانە، ( مەحەمەد سابیر ) یاریزان و کاپتنی هێلی ناوەڕاستی یانەکە نەگەیشتە ڕێککەوتن و گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە.
مەحەمەدسابیر دوای 14 ساڵ یاریکردن لە ڕیزی یانەی شێروانە بە فەرمی یانەکەی جێهێشت و لە ئەکاونتی تایبەت بەخۆی لە فیس بووك پەیامێکی تووند ئاراستەی کارگێڕی یانەی شێروانە دەکات و دەڵێت( دوای زیاتر لە ١٤ ساڵ خزمەت ئەوە وەفاکەتان بوو دوو ملوێن دینارتان لێ سەندم بۆ دەستبەرداربوونەکەم ئافەرین بۆ وەفاتان، من لە بەر خۆشەویستیم بۆ ئەم شارە و یانەکەم چەندین ساڵە خزمەتان دەکەم بەڵام ئێوە بەم شێوەیە جوابتان دامەوە، ئێستاش زۆر زیاتر لەوانەی لەیانەکەن و بەناو کارگێڕی و سەرپەرشتیار شتی وا زۆر لەوان زیاتر خزمەتم کردووە خۆم بە خزمەت کاری ئەم شارە زانیوەو سوپاس بۆخوا ھەمووان شاھێدی ئەو ڕاستیەن، زۆرم لەدڵە ناتوانم ھەندێ قسە ھەیە بیکەم چونکە لەگەڵ شەخسیات و ناوی من ناگونجێت بەلام یەک قسەتان پێ دەڵێم
داواکارم لە خوای گەورە ئەو پارەیەی لە منتان وەر گرتووە بیدەن بە دەرمان و بیخەنە سەر خۆتان)
ئەو پەیامە توندەی ئەم یاریزانە لەوە دێت کاتێك لە پێناو مافی دەستەبەردار بوونی یاریزانەکە دوو ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووە، بە گوێرەی زانیاریەکانیش مەحەمەد سابیر نزیکە لە گرێبەست کردن لەگەڵ یانەی دەربەندیخان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.