Loading advertisement...
عێراقکوردستان

کۆنگرەی هونەری یاری نێوان دهۆك و ناسڕیە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە 4/9/2022 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق کۆنگرەی هونەری بۆ یاری پاشکۆی گەیشتن بە خولی نایابی عێڕاق لە نێوان هەر دوو یانەی دهۆك و ناسڕیە بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی هەر یەك لە ( عەلی عەبیس و شەهاب ئەحمەد ) ئەندامی لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق و ( خالید موشیر و جاسم حاجی ) نوێنەری یانەی دهۆك و نوێنەری یانەی ناسڕیە کۆنگرە هونەریەکە ئەنجامدرا، بڕیاردرا یانەی دهۆك بە درێسی زەرد و یانەی ناسڕیە بە درێسی سەوز یاری بکەن، هەروەها لێژنەی پێشبڕکێکان لەگەڵ بەڕێوەبەری یاریگا و بەرپرسی ئەمنی بۆ یاریەکەی سبەی کۆبوونەوە.


بڕیارە سبەی دووشەممە 5/9/2022 کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە یاریگای مەدینە لە شاری بەغداد، یانەی دهۆك بەرامبەر یانەی ناسڕیە یاری بکات و براوەشیان ڕووبەڕووی یانەی ئەمانەی بەغداد دەبێتەوە و یەك یانە لە ڕیزی نایابی عێڕاق دەبینرێت بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق.

Back to top button