Loading advertisement...
کوردستان

بۆ وەرزی نوێی خولەکانی کوردستان کار بە سیستەمی ئەلیکتڕۆنی دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 30/8/2022 بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ( تارق عەبدولرەحمان ) جێگر و ئەندامەکانی یەکێتیەکە، کۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەر و فەرمانبەری یانە پلە یەکەکانی کوردستان ڕێکخرا.

ئامانج لەم کۆبوونەوەیە چۆنیەتی فێرکاری ناردنی نوسرا و لیستی یاریزانانی یانەکە بوو بە شێوەی ئەلیکتڕۆنی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریداوە بۆ وەرزی نوێ مامەڵە بە نوسراوی کاغەز نەکات و بۆ لە مەودوا کار بە سیستەمێکی ئەلیکتڕۆنی دەکرێت بۆ ڕایی کردنی ئیش و کارو مامەڵەکان لە نێوان یەکێتیەکە و سەرجەم یانەکانی نایاب و پلە یەك کە لە ڕێگای ئیمێڵی تایبەتەوە دەبێت.


دواتر سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ( سیروان نەجمەدین ) لەگەڵ نوێنەری یانە پلە یەکەکان کۆبوویەوە، ئامانجیش لەم کۆبوونەوە پێدانی چەند ڕێنمایی یەك بوو بۆ یانەکان بۆ وەرزی نوێی خولەکە، دواترگوێ لە داواکاری و پێشنیارەکانی نوێنەری یانە پلە یەکەکان گیرا سەبارەت بە کەموکوڕی و باشتر کردنی خولەکە و هەروەها چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شێوازی خولی یانە پلە یەکەکان کە پێکهاتووە لە 19 یانە.
بڕیاریشە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار لە سەر شێواز و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بدرێت بۆ وەرزی نوێی 2022 _ 2023.

Back to top button