Loading advertisement...
عێراقکوردستان

بۆ یەکەمجار یاریزانێکی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێڕاق دەکرێت

دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق ( ڕازی شنیشل)ـی بە شێوەیەکی کاتی دەستنیشانکرد وەك ڕاهێنەری یەکەمی هەڵبژاردەکە، شنیشل پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی ڕاگەیاند و چوار یاریزانی کورد ناویان لە لیستە کەدا هەیە.
بە هۆی ڕێکنەکەوتن لەگەڵ ڕاهێنەری بیانی، یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بە شێوەیەکی کاتی بۆ پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی ئەردەن کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت ڕازی شنیشلی بە شێوەیەکی کاتی کردە ڕاهێنەر، ڕازی لیستێکی 35 یاریزانی بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کردووە و کە تیایدا چوار یاریزانی کوردی تێدایە ئەوانیش ( شێرکۆ کەریم ، ئاسۆ ڕۆستەم ، کاردۆ سدیق ، میرخاس دۆسکی )ن .

یاریزانە بانگهشتکراوەکانیش ئەمانەن ( جەلال حەسەن، ئەحمەدباسل ، ئەحمەدشاکر ، حەسەن حەبیب ، ئەحمەد حسین ، موهەنەدجعاز ، حسین عەمار ، رسلان حەنون ، زەید تەحسین ، مەناف یونس ، کاردۆسدیق ، مارتن حەداد ، عەلی فائیز ، میرخاس دۆسکی ، حەسەن ڕائید ، حەمزە عەدنان ، ئەمجەدعەتوان ، زیدان ئیقبال ، مەحەمەد عەلی عەبود ، مەحەمەد قاسم ، سەجاد جاسم ، ئیبراهیم بایش ، بەسام شاکر ، ئەمیر عەماری ، مونتەزر مەحەمەد ، حەسەن عەبدولکەریم ، شێرکۆکەریم ، وەکاع ڕەمەزان ،حوسێن عەلی ، ئەحمەدفەرحان ، مونتەزەڕ ئەمیر ، ئەیمەن حوسێن ،
ئاسۆ ڕۆستەم ، عەلاعەباس ، عەلی حەمادی )

ئاسۆ ڕۆستەم گۆڵکاری دووەمی خولی نایابی عێڕاق لە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی نەورۆز کە ئێستا لە ڕیزی یانەی سالمیەی کوێتی یاری دەکات، بۆ یەکەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێڕاق دەکرێت.


بە هۆی خۆ ئامادەکردن و کردنەوەی ئۆردوگای مەشقی لەلایەن چەند یانەیەکەوە وەك ئامادەکاری بۆ خولی نایابی عێڕاق، زۆربەی یانەکان ئامادەنین ڕێگا بە یاریزانە کانیان بدەن پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێڕاقەوە بکەن.

Back to top button