Loading advertisement...
کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆمەڵێک بڕیارو ڕاسپاردەی دەرکرد

ئەمڕۆ شەممە 27/8/2022 لە بارەگای تایبەتی خۆی بە ئامدەبوونی سەرۆك و جێگری سەرۆك یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەندین بڕیارو ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد.

لە یەکێك لە بڕیارو خاڵە گرینگەکانی یەکێتیەکە دا هاتووە، گرێبەستی یاریزان لەگەڵ یانەکانیان بۆ ماوەی دووساڵ دەبێت و دوای ئەم دوو ساڵە یاریزان ئازاد دەبێت بۆ هەر یانەیەك یاری بکات بێ دەستبەردار بوونی یانەکەی پێشووی خۆی، بڕیارەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە مشێوەیە بوو:

1-رۆژی سێ شەممە 30-8-2022 کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ وۆڕکشۆپێک بۆ یانە پلە یەکەکانی کوردستان سازدەکرێت لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەبارەت بە شێواز و چۆنیەتی ناردنی نووسراو بەرێگای ئەلیکتڕۆنی (ئیمێڵ ) دەبێ نوێنەرتان (ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یاخود فەرمانبەری کارگێڕی ) بەنووسراوی فەرمی ئامادەبێت لەکات و شوێنی دیاریکراو .
2- رۆژی سێ شەممە 30-8-2022 کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەهەولێر کۆبوونەوەی هونەری بۆ یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت ، پێویستە بەڕێزیان (سەرۆک یانە یان جێگر یاخود سکرتێر ) لەکات و شوێنی دیاریکراو ئامادەبێت .
3- تایبەت بەتۆپی یاریکردن بۆ خولەکانی نایاب و پلە یەک بۆ وەرزی 2022-2023 داوا لەسەرجەم کۆمپانیا و بڕاندی پێداویستی وەرزشی دەکەین ئەوانەی ئارازووی نمایش کردنی تۆپی یاری تایبەت بەخۆیان هەیە ، رۆژی سێ شەممە 30-8-2022 کاتژمێر 4ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن .
4- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا لێرە بەدواوە گرێبەستی یاریزان تەنها بۆ ماوەی دووساڵ دەبێت (2023-2022 )-(2024-2023) دوای ئەم دووساڵە یاریزان ئازاد و سەربەست دەبێت .
5- لەبەرواری 17-9-2022 تیروپشکی خولی نایابی کوردستان ئەنجام دەدرێت لەگەڵ نزیکبوونەوە لەم بەروارە کات و شوێنەکە دیاری دەکرێت .
6- بۆ یانەکانی نایاب و پلە یەک دەبێ لە ئێستاوە هەوڵی ئامادەکردنی یاریگاکانیان بدەن بە جێبەجێکردنی رێنمایی و ئەم پێداویستیانەی خوارەوە کاتێک یارییەکان لە یاریگاکانیان بەڕێوەدەچێت
دابینکردنی ژووری شایستە بۆ سەرپەرشیار و ناوبژیوانان .
دابین کردنی ژووری تایبەت بە تیپی میوان بە هەموو پێداویستیەکانی .
دابینکردنی شوێنی تایبەت لەنێو یاریگا بۆ یاریزانانی یەدەگ و ناوبژیوانی چوارەم و سەرپەرشتیاری یاری .
دابینکردن و ئامادەکردنی شوێنی تایبەت بە زگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسانی وەرزشی بەتایبەت لەکاتی باران و سەرما پارێزراوبێت .
مەرجە هێڵکاری کردنی یاریگا بەشێوەیەکی روون و دیار و یاسایی بێت لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریەکان
دابینکردنی ئاڵای یاسایی سوچەکان و دابینکردنی تۆڕی تایبەت بە گۆڵەکان .
پێویستە یاریگا یاسایی و پارێزراو و توندو تۆڵ بێت بە تەڵبەند .
دابینکردنی ئەمبوڵانس (ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن) و پیاوانی پۆلیسی چالاکی مەدەنی و ئاسایشی یاریگاکان .

Back to top button